English | عربي

پارێزگاری هەڵەبجە وادەی کردنەوەی ژووری بازرگانیی پارێزگاکە ئاشکرادەکات


پارێزگاری هەڵەبجە وادەی کردنەوەی ژووری بازرگانیی پارێزگاکە ئاشکرادەکات

2019/07/09 | 22:05

(هەواڵ كوردستان)- ژووری بازرگانیی ھەڵەبجە تا کۆتایی ئەم مانگە دەکرێتەوە و ھەر بازرگانێکیش ھەڵگری پێناسی سنووریی پارێزگای ھەڵەبجە بێت، دەتوانێت لەو ژوورەدا ببێتە ئەندام.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: گرفتەکانی بەردەم کردنەوەی ژووری بازرگانیی ھەڵەبجە و دەستبەکاربوونی دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ژوورەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لە ماوەی 2 ھەفتەی داھاتووشدا ژووری بازرگانیی ھەڵەبجە دەکرێتەوە.

وتیشی: ھەر بازرگانێک ھەڵگری پێناسی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بێت دەتوانێت لەو ژوورەدا ببێتە ئەندام، مەرجەکانی بە ئەندامبوونیش لەلایەن ژوورەکەوە داڕێژراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending