English | عربي

داوای ڕوونکردنەوەی خەرجی و داھاتەكانی پارێزگای سلێمانی دەکرێت


داوای ڕوونکردنەوەی خەرجی و داھاتەكانی پارێزگای سلێمانی دەکرێت

2019/07/09 | 22:10

(هەواڵ كوردستان)-

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند تا ئێستە خەرجی و داھاتەكانی پارێزگای سلێمانی نازانن، بۆیە داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە.

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند كە دەیانەوێ ھاوشێوەی قۆناخەکانی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئەو بودجەیەی ساڵانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانی دەکات، چاودێری بکەن و بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکان دەبێت خەرج بکرێ، بەڵام تا ئێستە ئەو دەرفەتە بە وان نەدراوە و بۆیان ئاشکرا نەکراوە.

گوتیشی بۆ ئەو مەبەستە نووسراویان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە کە داوا لە ھەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بکەن کۆی داھات و خەرجیان بە نووسراوێک بۆ لیژنەی کارگێڕی و دارایی ئەنجوومەن بنێرن.

 

كاسترۆ مەعروف دەڵێ ئەم داوایەشیان بۆ ئەوەیە كە بەرچاویان ڕوون بێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشە و داوایانەی ڕۆژانە لەلایەن ھاووڵاتیان و فەرمانگەکان ئاراستەیان دەکرێ.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending