English | عربي

پێشمەرگەیەکی یەکەی ٧٠ی یەکێتی خۆی کوشت


پێشمەرگەیەکی یەکەی ٧٠ی یەکێتی خۆی کوشت

2019/07/10 | 09:35

(هەواڵ كوردستان)-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩، پێشمەرگەیەکی یەکەی ٧٠ی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری شاری کۆیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ھاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پێشمەرگەیەکی یەکەی (١٠٨)ی ھێزەکانی (٧٠) کە ناوی (ھـ.ک)ە و تەمەن ٣٨ ساڵە، گەیەندرایە پزیشکی داوەریی کۆیە".

 

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێشمەرگەکە دانیشتووی شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێرە و دەوامی لە سنووری گوندی (گۆپتەپە)ی کۆیە بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەوامدا ”بە چەکی کلاشینکۆف خۆی کوشتووە".

 

باسی لەوەش کرد: "ئێستا پشکینینی پزیشکی بۆ دەکرێت و لایەنی پەیوەندیداریش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending