English | عربي

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان متمانە دەبەخشێتە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم


ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان متمانە دەبەخشێتە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم

2019/07/10 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/7/10، پەرلەمانی کوردستان متمانە دەبەخشێتە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

پەرلەمانی کوردستان بۆ متمانە بەخشین بە کابینەی نۆیەم، ئامادەکاریی تەواوی کردووە و دوای سوێندخواردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرەکان، کارنامەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم لە بەردەم پەرلەمانتاران دەخرێتەروو.

ئایدن مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستانیش راگەیاندوە: کارێکی باش بوو کە لایەنە سەرەکییەکانی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتنیان کرد بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەم ودەبێت ھەماھەنگیش ھەبێت و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانیش پشتیوانی حکومەتی ھەرێمبن.

عەبدولسەلام عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیش رایگەیاندوە: وەکو پەرلەمانی کوردستان ھەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و چاوەڕێی لایەنە سیاسییەکانین کە بەشدارن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم.

نۆ مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە، لەو ماوەیەدا، حزبەکانی ھەرێم لە گفتوگۆ بەردەوامبوون و دوای ئەو وادەیەش، لایەنە سیاسییەکان لە سەر کار و بەرنامەی حکومەت و پشک و بەرکەوتەکانیان گەیشتنە رێککەوتن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending