English | عربي

ملیاردێرێک لەماڵەکەی خۆیدا بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد


ملیاردێرێک لەماڵەکەی خۆیدا بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد

2019/07/10 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)- رۆس پیرۆت، ملیاردێری ئەمریکی کە دو جار کاندیدی سەربەخۆی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بووە لەتەمەنی 89 ساڵیدا بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەم ملیاردێرە لەهەنگاوە سیاسییەکانیدا زیاتر لەبەڕێوەبردنی کامپینی سەرۆکایەتی 1992 دا زۆر بەباشی ناوبانگی دەرکرد کە تێیدا داوای بودجەی باڵانسکراوی دەکرد و پشتیوانی کۆتایهێنان بوو بەپشکداری کار لەدەرەوەی وڵات.

پیرۆت کە سەرەتا کارەکانی بەنامۆ و جێگای سەرنجی خەڵک ناسرابو، لەساڵی1962 دا بۆیەکەمین جار کۆمپانیای تایبەتی خۆی لەبواری پیشەسازی کۆمپیوتەردا دامەزراندوە وبەشێک لەسەروەتەکەی بۆ یارمەتیدانی ئەفسەرانی خانەنشینی سەربازی و رزگارکردنی دەستگیرکراوەکانی ئەمریکا لەدەرەوەی خاکی وڵاتەکەی تەرخانکردوە.

خێزانەکەی لەراگەیەنراوێکدا مردنی پیرۆتیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ رۆس پیرۆت، ملیاردێری ئەمریکی لەماڵەکەی خۆیدا لە دالاس بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending