English | عربي

ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕادەگەیەنرێت


ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕادەگەیەنرێت

2019/07/10 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)- بڕیارە ئەمساڵ لە ناوەڕاستى مانگى ئەیلول بۆ جارى چوارەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕابگەیەنرێت،لەئێستاشدا کاروبارە تەکنیکى و تایبەتەکانى پەیوەست بە ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بەشێوەیەکى سەرکەوتو بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا،لیژنەى باڵاى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان یەکێک لەپڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، چونکە جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە لە ماوەى ڕابردودا کاریگەرى زۆرى خستوەتە سەر پێشکەوتنى زانکۆکان و، ئاشناکردنى زانکۆکان بەکۆمەڵێک بەهاى نوێ.

ئەوەش هاتوە: لەئێستادا کاروبارە تەکنیکى و تایبەتەکانى پەیوەست بە ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بەشێوەیەکى سەرکەوتو بەڕێوەدەچێت و وا بڕیارە ئەمساڵیش لە ناوەڕاستى مانگى ئەیلول بۆ جارى چوارەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ڕابگەیەنرێت.

دوپاتیشى دەکاتەوە: پرۆسەى ڕیزبەندى زانکۆکان پشت بە (٧) پێوەرى سەرەکى و، (٤٧) پێوەرى لاوەکى دەبەستێت، جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان گۆڕانکاری زۆر گرنگی لەگەڵ خۆی هێنا، کلتوری کێبڕکێی زانستی تۆخکردەوەو، پێوەر و ستاندارد و کلتوری نوێی هێنایە ناو ئەزمونی ئەکادیمیای کوردستان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending