English | عربي

لاهور شێخ جەنگی:قبووڵی ناکەین چوار ساڵی داهاتوو وەکو چوار ساڵی ڕابردوو زۆنی سەوز پشتگوێ بخرێت


لاهور شێخ جەنگی:قبووڵی ناکەین چوار ساڵی داهاتوو وەکو چوار ساڵی ڕابردوو زۆنی سەوز پشتگوێ بخرێت

2019/07/10 | 11:20

(هەواڵ كوردستان)- لە چاوپێکەوتنێکی ئاژانسدا،لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندوە،بووڵی ناکەین چوار ساڵی داهاتوو وەکو چوار ساڵی ڕابردوو، زۆنی سەوز پشتگوێ بخرێت، دەبێت هەوڵ بدەین لەم ساڵانەی ئاییندەدا ئەو غەدرانەی ڕابردوو لا ببرێن و ڕاست بکرێنەوە.

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرجەم کاندیدەکانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کابینەی نوێی حکومەت بە کاندیدی خۆی دەزانێت و ئاشکراشی دەکات کە ماوەی ساڵێکیان داناوە بۆ چاودێریکردنی نوێنەرانی یه‌کێتیی لە حکومەت و ئەگەر ئەدایان باش نەبێت لا دەبرێن.

دەشڵێت: قبووڵی ناکەین چوار ساڵی داهاتوو وەکو چوار ساڵی ڕابردوو، زۆنی سەوز پشتگوێ بخرێت، دەبێت هەوڵ بدەین لەم ساڵانەی ئاییندەدا ئەو غەدرانەی ڕابردوو لا ببرێن و ڕاست بکرێنەوە.

هەروەها باس لە بارودۆخی ناوخۆی یه‌کێتیی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەنجامدانی کۆنگرەی یه‌کێتیی حەتمییە و بۆ تەسفیەی حسابات نییە و دەبێت لە شەش مانگی ئاییندەدا ئەنجام بدرێت و دەشڵێت: نە باڵم هەبووە نە باوەڕیشم بە باڵباڵێن هەیە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending