English | عربي

ئەندام پەرلەمانێك:ئامادەنەبونی نێچیرڤان بارزانی دەرخەری ململانێ ونەسازانێتی لەگەڵ مەسروربارزانی


ئەندام پەرلەمانێك:ئامادەنەبونی نێچیرڤان بارزانی دەرخەری ململانێ ونەسازانێتی لەگەڵ مەسروربارزانی

2019/07/10 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)- ئەندامێكی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت‌ ئەم دورکەوتنەوەیەی نێچیرڤان بارزانی لەم رۆژەدا زۆر بەڕونی دەرخەری ململانێ و نەسازانێتی لەگەڵ مەسروربارزانی ئامۆزاو ژن برای دا.

  بێستون فایەق ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بۆpukcc.net ڕایگەیاند:سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بۆ فەرەنسا لە ھەمان رۆژو کاتی سوێندخواردن و دەست بەکاربونی کابینەو سەرۆکی حکومەت لە رێکەوت ناچێ ، ناکرێ و ناگونجێ سەرۆک و کەسی یەکەمی ھەرێم لە موناسەبەیەکی وەھا گرنگ دا وڵاتەکە جێبھێڵێ کە کابینەی وزاری دەگۆڕێ و ستاف و سەرۆکێکی نوێ لە دوای زیاتر لە حەوت مانگ ململانێ و رێکنەکەوتن دەست بەکار دەبن .

بێستون فایەق دەشڵێت:ئەم دورکەوتنەوەیەیی نێچیرڤان بارزانی لەم رۆژەدا زۆر بەڕونی دەرخەری ململانێ و نەسازانێتی لەگەڵ مەسروربارزانی ئامۆزاو ژن برای دا ، ئەم رق و ناکۆکیەی نێوان دوو ئامۆزا بارزانیەکەی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت لە ماوەکانی داھاوتوی حکومڕانی ھەرێمدا رونتر دەردەکەوێ و لەبری ھەماھەنگی و تەواوکردنی یەکتر ھەردوو دەزگای جێبەجێکردن سەرۆکایەتی ھەرێم و کابینەی حکومەت رادەکێشێتە نێو ململانێ و نەگونجانی خێزانی و حزبی و بەرژەوەندی ئابوری شەخسیەوە .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending