English | عربي

عادل عەبدولمەهدی: هەر رێگریەك لە گەروی هورمز ئاستەنگی گەورە بۆ ئابوری عێراق دروستدەکات


عادل عەبدولمەهدی: هەر رێگریەك لە گەروی هورمز ئاستەنگی گەورە بۆ ئابوری عێراق دروستدەکات

2019/07/10 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەر رێگری و كێشەیەك لە گەروی هورمز روبدات دەبێتە هۆی دروستبونی ئاستەنگێكی گەورە لەبەردەم ئابوری عێراقدا.عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا ئێوارەی دوێنێ سێشەمە رایگەیاند، "ئەو روداوانەی لە گەروی هورمز رودەدەن بونەتە هۆی دروستبونی نیگەرانی، هەر كێشەیەكیش لەو ناوچەیە روبدات دەبێـتە هۆی دروستبونی ئاستەنگێكی گەورە لەبەردەم ئابوری عێراقدا".لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رێگەی جێگرەوە لەكاتی رودانی هەر ئاستەنگێك گفتوگۆكان بەردەوامدەبێت 

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەهۆی ئەو روداوانەی پەیوەستن بە گەروی هورمزەوە، لە كۆبونەوەی هەفتانەماندا باسمان لە دروستكردنی پردێك كردوە بە مەبەستی هەناردەكردن، لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رێگەی جێگرەوە لەكاتی رودانی هەر ئاستەنگێك گفتوگۆكان بەردەوامدەبێت".لە درێژەی وتەكانیدا عەبدولمەهدی راشیگەیاند، "لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر ژمارەیەك بابەتی تایبەت بە بۆری هەناردەكردنی نەوتی عێراق دراوە كە لە شاری بەسڕەوە سەرچاوەدەگرێت و بەرەو شاری حەدیسە و دواتر بۆ هەریەك لە ئوردون  و سوریا دەروات، هاوكات لەگەڵ دروستكردنی دورگەیەكی دەستكرد بە مەبەستی هەناردەكردنی نەوت".پێمانوایە ئەو رێگایانە ستراتیجین و عێراق پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە لە جۆراوجۆركردنی پلانەكانیدا بۆ هەناردەكردنی نەوت

 

عادل عەبدولمەهدی رونیکردەوە، "پێمانوایە ئەو رێگایانە ستراتیجین و عێراق پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە لە جۆراوجۆركردنی پلانەكانیدا بۆ هەناردەكردنی نەوت، ئەگەر ئەمرۆ ئەو كارانە ئەنجامنەدرێت، لە ساڵانی داهاتودا روبەڕوی كێشەی زۆر ئاڵۆز دەبینەوە، هەربۆیە ئەو پلانانە خراوەتە بەردەم وەزارەتی نەوت تا توێژینەوە ئەنجامبدات و بیانخاتە بواری جێبەجێكردنەوە".رێگاكانی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە ئێستادا لاوازە

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، "رێگاكانی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە ئێستادا لاوازە لەكاتێكدا زۆرینەی رێگاكانی كە 20 بۆ 30 ساڵ لەمەوبەر هەیبوە لەدەستیداوە و ل ئێستادا تاكە رێگای هەناردەكردنی بریتیە لە باشوری وڵات و رێرەوی جیهان لە كوردستان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending