English | عربي

وەزیرێکی نوێی حکوومەت لە ڕێگەی (باسنیوز)ەوە هەوڵی گەڕاندنەوەی مووچەیەک ئاشکرا دەکات


وەزیرێکی نوێی حکوومەت لە ڕێگەی (باسنیوز)ەوە هەوڵی گەڕاندنەوەی مووچەیەک ئاشکرا دەکات

2019/07/10 | 15:25

(هەواڵ كوردستان)- بەرنامەی خۆی بۆ کارکردن لە وەزارەتەکەی دەخاتە ڕوو

وەزیرێکی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین لێدوانیدا پاش دانانی لە پۆستەکەی، پلانی خۆی بۆ وەزارەتەکەی و کارکردنی ئاشکرا کرد.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین لێدوانیدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەم وەزارەتە لە بنەڕەتدا دوو وەزارەتە، وەزارەتی کار و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.

ڕوونیشی کردەوە، ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە هەیە، ”بۆ من ئەولەویەت پێش ھەموو شتێک، گەڕاندنەوەی ئەو بڕی ١٥٠ ھەزارە دینارەیە کە تۆڕی چاودێریی خێزان دەیگرێتەوە، ئەوانەی پیرەژنێکە، یان پیرەمێردێکە، کچێکە شووی نەکردووە و کەسی نییە، ئەمانە چاودێریی خێزانییان پێشتر ھەبوو، لەگەڵ قەیرانی دارایی ئەم پارەیە بڕا و ئێستا نەماوە، ئەمە کارێکی گرنگە ئێمە بیکەین“.

باسیشی لە یاسای ئیمتیازی خاوەن پێداویستیی تایبەت کرد و ڕوونی کردەوە کە تائێستا ئەو یاسایە وەکوو خۆی جێبەجێ نەکراوە و کۆمەڵێک مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەیە کە هێشتا بەدەستیان نەھێناوە، کاریان لەسەر دەکەن.

د“واتریش پاکسازی و چاکسازی لە شەڵتەر و دایەنگەکان، هەروەها خەڵوەتگەی پیری و لە منداڵانی بێسەرپەرشت و منداڵانی کوڕان و کچان، ئەمانە ھەمووی پێویستی بە کار و چاودێری کردنە و چاکسازییان تێدا بکرێت“.

لەبارەی بەشی وەزارەتی کار، وەزیرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: ”دوو شتی زۆر گرنگ ھەیە کە ئەم وەزارەتە دەیکاتە دەستکەوت بۆ وەزارەت و حکوومەت، یەکەم، یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کە پەرلەمان دەریکردووە، جێبەجی ببێت، بەردەوام بەرپرسەکان دەڵێن خەڵک چاوی لە کەرتی گشتییە بۆ ناچێتە کەرتی تایبەت، لە کەرتی تایبەت دەبێ ھەلی کاریان بۆ بڕەخسێنرێت، دووەم ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی لە کەرتی گشتی ھەیانە، بە پێی ئەو یاسایە لە کەرتی تایبەتیش ھەیانبێ و دواجاریش خانەنشین ببن، ئەگەر ئەم ئیمتیازاتانە ھەبێت، ئەوا هێندە ڕوو لە کەرتی گشتی ناکەن“.

باسیشی لە یاسای پڕۆژەی قەرزی بچووک بۆ گەنجان کرد کە دەبێت دەست پێ بکاتەوە، ”ئەمانە ھەمووی پلانی منە، بەڵام پێویستی بە پارەدارکردنە، دەبێ ئەنجومەنی وەزیران و بەتایبەت وەزارەتی دارایی ھاوکارمان بێت بۆ ئەوەی ئەم کارانە جێبەجێ بکەین“.

لەبارەی کارکردنی بۆ خەڵک و هاوکات مانەوەی لەنێو کاری حزبیدا، کوێستان محەمەد ڕای گەیاند: ”من لە ژیانمدا کاتێک کارم کردبێت، کادیری حزبیش بووم، بە ڕۆحی ھاونیشتمانییان بە گشتی کارم کردووە، ئیشم بۆ ھەموو ھاونیشتمانییان کردووە، زۆر کەم مەسەلەی تەسکی حزبیم لەبەرچاو گرتووە، بۆیە بەدڵنیاییەوە بەھەمان نەفەس کار بۆ ھەموو ھاونیشتمانییان دەکەم“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending