English | عربي

بەرنامەی کاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم


بەرنامەی کاری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم

2019/07/10 | 16:20

(هەواڵ كوردستان)-   ئەمڕۆ چوارشەممە 10-7-2019، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، متمانەی بە مەسرور بارزانی وەک سەرۆک و قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی کابینەکەی بەخشی.

  دوای متمانە بەخشین پێی، مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا بەرنامەی کاری کابینەکەی ئاشکرا کرد.

دەقی بەرنامەی کاری حکوومەت لە قۆناغی داهاتوو: لە ئاستی کەرتی گشتی و وەزیفەی گشتیدا یەکەم: کاردەکەین بۆ چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی، لە مووچەخۆر و خانەنشین و چارەسەرکردن و رێکخستنەوەی دەوام و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ھەر سەرپێچیەک کە لەم کەرتە کرابێت، ئەمەش لەڕێگەی چەسپاندنی یاسا و دروستکردنی ئەنجومەنی راژە و ئامادەکردنەوەی پڕۆژە یاسای چاکسازی و ناردنەوەی بۆ پەرلەمان بە فۆرمێکی تازە و گونجاو.

دووەم: کار دەکەین بۆ نەھێشتنی رووتین و ھەروەھا خێراکردنی راپەراندنی ئیش و کاری ھاوڵاتیان و رێزگرتن لێیان لە دامودەزگا فەرمییەکاندا.

بە کردەوە ھەوڵ دەدەین بۆ بەخزمەتگوزارکردنی دامەزراوە حکوومییەکان لە ئاست ھاووڵاتیاندا.

لە پەیوەندی بەم بابەتەوە ھەرچی زووترە پەرە بە خزمەتگوزارییە ئەلەکترۆنییەکان دەدەین.

سێیەم: نابێ بەرپرسانی باڵای حکوومەت پێگەی کارگێریی خۆیان بۆ بازرگانی و دەوڵەمەندبوون بەکاربھێنن.

بە پشت بەستن بە یاسا بەرکارەکانی ھەرێم، نابێ بەرپرسان کاری بازرگانی و بەڵێندەرایەتی و وەبەرھێنان بکەن و لێپرسینەوە لە ھەر سەرپێچییەک لەم بوارەدا دەکەین.

چوارەم: ئەنجامدانی ئیفاد و سەفەر و بەستنی کۆنگرە و کۆنفراس، بەپێی پێویستی دەبێت و رێگە لە بە ھەدەردانی سامان و خراب بەکارھێنان و بەلاڕێدابردنێک لەم بوارانەدا دەگرین.

پێنجەم: بە ھەموو توانامانەوە، رووبەڕووی ھەموو جۆرە گەندڵییەکی دارایی و کارگێڕی دەبینەوە و رێگر دەبین لە بەھەدەردانی سامانی گشتی و زێدەرۆیی بۆ سەر موڵک و مومتەلەکاتی ھەرێم، ئەمەش لەڕێگەی کاراکردن و پشتیوانیکردنی دامەزراوە فەرمی و یاساییەکانی ھەرێمی کوردستان بە …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending