English | عربي

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی دەخوازێت


رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی دەخوازێت

2019/07/10 | 17:40

(هەواڵ كوردستان)-  

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد.

عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بۆ بوون بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتگیریی خۆیشی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەخشی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending