بەرنامەی خۆراكی جیهانیی پلانی یارمەتیدانی خێرای 300 هەزار عێراقی دادەنێت
دیجیتال میدیای سپێده
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خه‌ریكی دانانی پلانێكی خێرایه بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌گه‌لێكی تایبه‌ت به یارمه‌تیدانی خێزانه هه‌ژاره‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك پلانه‌كه 300 هه‌زار عێراقیی ده‌گرێته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه خه‌نسا غازی به‌رپرسی به‌رنامه‌كه له عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س له عێراق به ده‌ست نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن ، له‌وانه نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ".
غازی جه‌ختی كردوتهوه كه ده‌بێت به‌خێرایی یارمه‌تیی خۆراكیی و دارایی بگه‌یه‌نرێته ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی له خێزانه ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له‌ناو كامپه‌كانی مانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له‌ناوخۆی عێراقدا .
به‌رپرسه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی خۆراكیی جیهانیی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2020 تا ئه‌م ساته به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه 17،6 ملیۆن دۆلاریان له عێراق خه‌رج كردووه، ئه‌وه جگه دابه‌شكردنی 526 تۆن مادده خۆراكییه‌كان به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ران له كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ژه‌می قوتابخانه‌یی بۆ 322 هه‌زار خوێندكار و دابه‌شكردنی به‌شه خۆراك به‌سه‌ر 24 هه‌زار خێزان وه‌ك پشكی خێزانیی خۆراكیی منداڵی قوتابخانه‌كان .
غازی باسی له‌وه‌شكردوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناتوانن كار بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی پشت به داهاتی رۆژانه ده‌به‌ستن، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رنامه‌ی خۆراكیی جیهانیی پلانێكی كاری خێرای هه‌یه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك تا له‌و رێگه‌یه‌وه یارمه‌تی ئه‌و خێزانانه بده‌ین جارێكی تر داهاتی رۆژانه‌یان ده‌ست بكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو روونیشی كردۆته‌وه كه پلانه‌كه‌یان 300 هه‌زار كه‌سی به‌ئامانج گرتووه كه ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری شاره‌كانه‌وه .