English | عربي

بەوێنە.. دینا بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت


بەوێنە.. دینا بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت

2019/07/10 | 18:10

(هەواڵ كوردستان)-  

دینا، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین وێنه‌ی خۆی کە بە ستایلێکی جیاواز دەرکەوتووە بڵاو كرده‌وه‌.

دینا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی به‌ ستایلی هیندی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "گۆرانییه‌كم نوێ و جیاوازم ئاماده‌یه‌، به‌م زووانه‌ چاوه‌ڕوان بن".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌ ستایلی هیندی گۆرانی ده‌ڵێ، بڕیار وایه‌ به‌م زووانه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی بكاته‌وه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری میوزیك و ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌.

دینا، خه‌ڵكی ڕانیه‌یه‌، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانی و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌، له‌ ساڵی 2019 سێ ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كلیپه‌كانی له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه‌.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending