هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/٤ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، گفتوگۆ دەربارەی دواگۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆلێکی ئەرێنی لە پێناو جێگیربوونی بارودۆخی عیراق دەگێڕێت. باڵیۆزی ئەمەریکاش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو لەیەکتێگەیشتن و پێشکەوتنانە دەربڕی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی ٢٠٢٠ هاتووەتە ئارا و پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.