English | عربي

سلێمانی... سەگە بەرەڵاكان نەخۆشی بڵاودەكەنەوە


سلێمانی... سەگە بەرەڵاكان نەخۆشی بڵاودەكەنەوە

2019/07/10 | 19:50

(هەواڵ كوردستان)-

بڵاوبوونەوەی ژمارەیەكی زۆری سەگی بەڕەڵا لە ناو شاری سلێمانی بووەتە ھۆی بێزاری ھاووڵاتیان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی چارەسەری دەدەن.

قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە لەگەڵ رێکخراوە ئاژەڵدۆستەکان لە ھەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکن بۆ ئەوەی کێشەی ئاژەڵە بێ خاوەنەکان بەتایبەت سەگی بەڕەڵا لەناو شارەکە چارەسەر بکەن، کە بووەتە ھۆی بێزاری ھاووڵاتیان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ نوێنەرانی ڤێتێرنەری و تەندروستی و شارەوانی و پۆلیس و کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری و بەشێک لە رێکخراوە مەدەنییەکان و ئاژەڵدۆستەکانی سنووری شاری سلێمانی گفتوگۆیان کردووە، ھەموویان ھاوڕا بوون لەسەر ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئاژەڵی بێخاوەن بووەتە کێشەیەکی گەورەی تەندروستی و ژینگەیی و پێویستە حکومەت و رێکخراوە مەدەنیەکان بە تایبەت ئاژەڵدۆستەکان ھەماھەنگی بکەن و کاری جیدی بکەن بۆ پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەمیانی ئەو گفتوگۆکردنەدا بڕیار درا گفتوگۆ و سمیناری دیکە لەسەر ئەو بابەتە بکرێت و پرۆپۆزەڵێک ئامادە بکرێ لە ڕێگەی کاری ھاوبەشەوە بە بەشێوەیەکی تەندروست و بە لەبەرچاوگرتنی ماف و تەندروستیی ھاووڵاتیان و مافی ئاژەڵەکانیش، چارەسەری بنەڕەتی کێشەکە بکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending