ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی 7 خاڵی لەسەر کۆنگرە بڵاو کردەوە
2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی 7 خاڵی لەسەر کۆنگرە بڵاو کردەوە کــــــەس و کــــــــاری ســـــــەربەرزی شـــــەهـــیدان پێشــــمەرگــــەو فەرماندە قارەمانەکان هەڤاڵان و جەماوەری (ی.ن.ک) دوای بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەم و ئامادەکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کۆنفرانسی کۆمیتەکان و مەکتەبەکانی یەکێتی بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کەرنەڤاڵی ئەنجامدانی کۆنگرە ، بۆیە هیچ پاساوێک نی یە بۆ دواخستنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و سەرجەم کارە تەکنیکی و هونەری و لۆجستیەکان تەواوبووە و ئەنجومەنی ناوەندی لەسەر کۆی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی کۆنگرەش بەم شێوەی خوارەوە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەکاتەوە:- 1. دەبێ لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بکرێت کە هەموو ئامادەکارییەکانی بۆکراوە. 2. دەبێ کۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک کۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت . 3. ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسکی شەخسی یان هەرهۆکارێکی دیکەی نامەشروع کۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەک ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەک ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەکێتیەکان دەگرین . 4. دەستخۆشی لە مەکتەبی هەڵبژاردنو لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی دڵسۆزانەو سەرکەوتوانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە ، داوایان لێدەکەین بەردەوام بن لەسەر کارەکانی خۆیان. 5. ئەنجومەنی ناوەندی بەهەموو شێوەیەک گشت جۆرە لیستێکی داخراو رەت دەکاتەوەو لەگەڵ پرۆسەیەکی شەفافو دێموکراسی داین . 6. ئەنجومەنی ناوەندی سوپاسی دڵسۆزیو پشودرێژی سەرجەم هەڤاڵانو ئۆرگانەکانی یەکێتی دەکات کە ڕوو لە ئەنجومەنی ناوەندی دەکەنو داوای هەڵوێست و پشتگیریمان لێدەکەن . 7. بە ووردی چاودێری بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) دەکەینو هیوادارین بڕێارێکی بەرپرسیارانە بدەن لەم ساتە هەستیارو مێژووییەدا و روحیانەتی سەرۆک (مام جەلال ) و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان شاد بکەن لەگەڵ رێزدا …… ئــــــەنـــــجومـــەنی نــــــاوەنــــدی (ی.ن.ک) ٤-١٢-٢٠١٩