English | عربي

سلێمانی.. بڕێکی زۆر هێلکەی نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەردا گیرا


سلێمانی.. بڕێکی زۆر هێلکەی نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەردا گیرا

2019/07/11 | 00:15

(هەواڵ كوردستان)-

قایمقامییەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 10/7/2019، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر هێلكەی خراپبوودا گیراوە دا كە لە پشكنین دەرنەچوونە.

 

قایمقامییەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە ڕایگەیاندووە، کە لەلایەن لیژنەكانی تانجەرۆی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر (800) كارتۆن هێلكەی گوماناویدا گیراوە، نمونەی رەوانەی تاقیگەكان كراوە بۆ پشكنین.

ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، ژمارەی ئەو هێلكە گوماناویانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە(288) هەزار دانەیە‌ و دەركەوتووە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیین.

 

ڕاشیگەیاندووە، کە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بەشێوەیەكی زانستی لە ناوچەیەكی دوورەدەست و دوور لەشوێنی ژیانی هاووڵاتیان لەناوبراون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending