English | عربي

ماکرۆن لەکۆشکی ئەلیزێ چی بە قوباد تاڵەبانی ووت ؟


ماکرۆن لەکۆشکی ئەلیزێ چی بە قوباد تاڵەبانی ووت ؟

2019/07/11 | 00:25

(هەواڵ كوردستان)- هاودین مەحمود رۆژی ٢٠١٧/١٢/٢ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئەلیزێ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە ئاڵا و نووسینی کوردیەوە کرد، کە یەکەم سەردانیان بوو لەدوای ئەنجامدانی ریفراندەم و سزاکانی حکومەتی عیراق و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان کە ئەرز و ئاسمانیان بەڕوودا داخستین و دووپاتکردنەوەی پشتیوانی دووەمین وڵات بوو لە دوای ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و هەردوو سەرکردە گەنجەکە.

دوابەدوای وتارەکانیان و لە رێرەوی هۆڵی کۆشکی ئەلیزێ بەدەم رێگاوە ماکرۆن روو لە قوباد دەکات و پێی دەڵێ مستەر تاڵەبانی ئاگاداری ناوخۆی حزبەکەتان (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)بن.

ئەم هۆشیارییەی ماکرۆن سەرۆکی وڵاتێکی زلهێزی جیهان و سکانپاوەری یەکێتیی ئەوروپا دەرخەری بەهێزیی و رۆڵی گرنگی ئەو حزبەیە لە گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عیراق و زەقبوونەوەی کێشە و ململانێکانی ناو حزبەکە لەسەر زیاتر پاوانکردنی دەسەڵات و پشک پشکێنە و مسۆگەرکردنی کوڕ و نەوەکانیان بۆ ئێستا و داهاتوو.

ئەمڕۆ پاش یەک ساڵ و هەشت مانگ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم لە هەمان کۆشک (ئەلیزێ) پێشوازی لێدەکرێ، قوباد تاڵەبانی پێنج ساڵ لەمەوبەر و دەقیق لە ٢٠١٤/٦/١٨ بە ٩٢ دەنگی بەڵێ ی پەرلەمانتاران و تەنها ٣ دەنگی دژ متمانەی پێدرا لەکاتێکدا نێچیرڤان بارزانی ٩٠ دەنگی پشتیوانی بەڵێ و ٣ رەتكردنەوەی وەرگرت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا مەسرور بارزانی ٨٨ و قوباد تاڵەبانیش ٧٣ بەڵێیان بەدەستهێنا هەرچەندە پرۆسەکە جۆرە تەوافوقێكی لەسەر کرابوو، بەڵام چاوەڕوان نەكراوبوو و نیگەرانی بەشێکی زۆری کادیر و ئەندامانی یەكێتیی لێکەوتەوە کە ئەمەیش دەرئەنجامی گەلێک هۆکارە، کە بەشێکی کەمی خۆدی كاك قوباد لێی بەرپرسیارە و ١٨٢ هەزار دەنگی هەڵبژاردن گەواهیدەری ئەم راستیەیە ، وەلێ پشکی شێر بەر سەرکردایەتی یەكێتیی دەکەوێ کە موهتەم نیە بە دەرئەنجامی هەڵبژاردن و …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending