English | عربي

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە


نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە

2019/07/11 | 00:45

(هەواڵ كوردستان)-

ھەرچەندە بڕیار بوو لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەغدا مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە بنێرێت بەڵام تا ئێستە بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، گوتەکانی دوێنێ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر ناردنی ئەو مووچەیە دەبێت.

 

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا،بڕیاربوو ھاوکاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەمساڵ لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەغدا مانگانە بڕی ٦٨ ملیار دیناریش وەک مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگە بنێرێت".

 

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە ئەو بڕە پارەیەی پێشمەرگە خرایەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق، بەڵام تا ئێستا کە ماوەی حەوت مانگە،بەغدا ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ پێشمەرگە نەناردووە".

 

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ڕونیشیکردەوە کە گفتوگۆیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کردووە ئەویش بەڵێنی پێداون کە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆ بکات و ڕێگەچارەسەرێک بۆ بابەتەکە بدۆزنەوە.

 

ڕاشیگەیاند: " پێموایە ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستکردنی نەوت ھۆکارێکی نەناردنی ئەو پارەیەبێت،بۆیە گەشبینم و پێموایە گوتەکانی دوێنێ مەسرور بارزانی،سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە مەراسیمی دەستبەکاربوونید، کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەو مووچەیەی پێشمەرگە دەبێت، ھەروەک دوای ڕێککەوتنیش مووچە نەنێردراوەکانیش دەبێت بدرێت لەلایەن بەغداوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending