English | عربي

یەکەمین کاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعودیه‌ بەرێکەوتن


یەکەمین کاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعودیه‌ بەرێکەوتن

2019/07/11 | 10:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر یەکەمین کاروانی حاجیای ھەرێمی کورندستان کە پێکھاتبون لە 376 حاجی ھەولێر بەرەو وڵاتی سعودیە بەرێکەوتن.وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کورستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەمەبەستی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج، یەکەمین کاروانی حاجیای ھەرێمی کورندستان کە پێکھاتبون لە 376 حاجی ھەولێر بەرەو وڵاتی سعودیە بەرێکەوتن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ کاروانەکەدا لیژنەی تەندروستی یاوەریان بون کە پێکھاتون لە 27 پزیشک له‌ بواری جۆراوجۆر به‌ تایبه‌تی پزیشكی نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان و پزیشكی پسپۆری ئافره‌تان و یاریدەدەری پزیشک و کارمەندی ته‌ندروستی کە ھەمو خزمەت گوزارییەکی پزیشکی پێشکەش بەحاجیان دەکەن لەماوەی مانەوەیان لە عەرەبستانی سعودیە.

وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ کاروانێکی تری حاجیان لە فڕۆکە خانەی سلێمانی بەڕێدەکەون ئه‌وانیش بریتین له‌ 188 حاجی.ژمارەی حاجیانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ حەوت هەزار کەسن و زیاترلە 35 ڕۆژ لە سعودیە دەمێننەوە و لیژنە تایبەتییه‌كانی وه‌زاره‌تیش لە شاری مەدینە لە پێشوازی حاجیانی کوردستان دان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending