هەواڵی کوردستان ئێستا

بەوێنە :ئەنجومەنی ناوەندی یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی فەرماندە حەمە سەراویی و شەهیدانی تەپەکورەو گردە درۆزنە بەرز رادەگرێت

بەوێنە :ئەنجومەنی ناوەندی یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی فەرماندە حەمە سەراویی و شەهیدانی تەپەکورەو گردە درۆزنە بەرز رادەگرێت
بەوێنە :ئەنجومەنی ناوەندی یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی فەرماندە حەمە سەراویی و شەهیدانی تەپەکورەو گردە درۆزنە بەرز رادەگرێت

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

ئەمرۆ چوار شەممە بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و هەڤاڵانی سکرتارییەت و ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان 17 هەمین ساڵیادی شەهیدانی تەپەکورە و گردە درۆزنە لە هۆڵی بۆنەکانی هەڵەبجە بەرز راگیرا. لە مەراسیمەکەدا تاجە گوڵینەی ئەنجومەنی ناوەندی لە لایەن هەڤاڵ زوبیر عوسمان جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی لە بەردەم وێنەی ئەو قارامانانە دانرا و خەڵاتی رێزلێنانی پێشەکەشی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی تەپە کورە و خێڵی حەمە کرد. عەتا سەراوی نوێنەری کەسوکاری شەهیدانی تەپەکوڕەو گردەدرۆزنە، وتاری بنەماڵەی شەهیدانی خوێندەوە و رایگەیاند: لەمرۆژەدا پێمان خۆشە بەهەموو خەڵکی کوردستان بڵێین تاخاوەنی هێزێکی وەک یەکێتی بین ئامادەین سەدان کەسی ترمان بۆ ئازادی و ئارامی کوردستان و نەتەوەکەمان ببەخشین. باسیلەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لەسەرەتای دروستبونییەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەخەبات و تێکوشان و قوربانیدان درێغی نەکردوە، لەپێناو خاک و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەماندا، بەهەزاران شەهیدیداوە. هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی وێرای دەربرینی هاوخەمی بۆ خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان بەڵێنی درێژەپێدانی رێبازی باوک و براکانیان دووپاتکردەوە. هەر لە مەراسیمەکەدا بروسکەی ئەنجومەنی ناوەندی لەلایەن بەرێوەبەری گشتی شەهیدانی هەڵەبجەوە خوێندرایەوە کە ئەمەی