English | عربي

بەوێنە.. ھاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت


بەوێنە.. ھاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت

2019/07/11 | 11:45

(هەواڵ كوردستان)-

 

ھاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان بۆ یەکەمجار بە جۆرە ستایلێکی جلوبەرگ دەرکەوت و وێنەکەی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کردەوە.

شەوی ڕابردوو 10/7/2019، میریان قادر، ھاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018، وێنەیەکی خۆی بە جلی کاپتنی فڕۆکە، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردەوە، بەپێی زانیارییەکانیش، میریان لە کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی کار دەکات.

میریان قادر خەڵکی سلێمانییە، وەک ھاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 ھەڵبژێردراوە، بەھۆی بەکارھێنانی وشەی (چەیند کەڵەر) ناوبانگی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیدا کردووە.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending