English | عربي

مامۆستایه‌كی زانكۆ: گرنگە مەسرور بارزانی پرسی ژینگەی لە بەرنامەی کاری حکوومەدا گونجاندووە


مامۆستایه‌كی زانكۆ: گرنگە مەسرور بارزانی پرسی ژینگەی لە بەرنامەی کاری حکوومەدا گونجاندووە

2019/07/11 | 12:15

(هەواڵ كوردستان)- مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی كه‌ پسپۆڕی بواری ژینگه‌یه‌، خۆشحاڵیی به‌وه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاری کابینەکەی مه‌سرور بارزانیدا پرسی ژینگه‌ بایه‌خی پێدراوه‌.

 

دکتۆر ساڵح نەجیب، مامۆستای زانکۆی سلێمانی لە کۆلێژی زانستە ژینگەییەکان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کارنامەی کابینەکەیدا یەکێک لە خاڵەکانی ئەوەیە بە شێوەیەکی زۆر باش باسی ژینگەی کردووە و گرنگی بە پرسی ژینگە داوە، بێگومان ئەوە کارێکی باشە و جێگەی دەستخۆشییە، چونکە کاتی ئەوە ھاتووە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پارێزگاری لە ژینگەی ھەرێمی کوردستان بکات". 

 

گوتیشی: "ھەرچەندە لە کابینەکانی پێشوودا باسی چارەسەرکردنی ژینگەی کوردستان کراوە، بەڵام تەمەنا دەکەم لە سایەی جەنابی مەسرور بارزانی، لەم کابینەیەدا کاری جددی بکرێت بۆ باشترکردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، چونکە ژینگە ڕەھەندە و چەترە بۆ زۆربەی تەورەکانی دیکە ئەگەر بایەخ بە ژینگەی کوردستان بدرێت، ئەوکاتە فشار لەسەر کەرتی تەندرووستی نابێت، چونکە زۆربەی نەخۆشیەکان ناخۆشی ژینگەین.

 

ئاماژەی بەوەش دا: "ڕاستە مەسرور بارزانی، لە کارنامەی حکوومەتەکەیدا باسی پاراستنی ژینگە دەکات، بەڵام پێویستە سەرۆک وەزیران پلانی ستراتیجی بۆ ژینگەی کوردستان ھەبێت، ھەروەھا حزبەکانیش لە پەیڕەو و پڕۆگرام و کارنامەی خۆیاندا بایەخ بە ژینگە بدەن، چونکە ژینگەپارێزی مانای نوێبوونەوەی ژیانێکی دەگەیەنێت بۆ نەوەکانی داھاتوومان.

 

دکتۆر ساڵح نەجیب، باسی لەوەش کرد: "گەشبینم بەوەی مەسرور بارزانی، لەم کابینەیەدا بایەخ بە بواری ژینگە بدات، بەڵام باشترە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ پرسی ژینگە چەند ڕاوێژکاری باشی ھەبێت، چونکە تەنھا ڕاوێژکارێکی بواری ژینگەیی نەتوانێ پرسەکانی ژینگە بەگشتی گەڵاڵە بکات، من یەکێکم لەو کەسانەی شەو و ڕۆژم لەسەر یەک داناوە بۆ پاراستنی ژینگە ئێستاش بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری لەو کارنامەیە دەکەم بۆ پاراستنی ژینگە لە خزمەتی ئەو کارنامەیەدا بم".

 

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending