English | عربي

پارتی و یەکێتی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک رادەگەیەنن


پارتی و یەکێتی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک رادەگەیەنن

2019/07/11 | 12:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-پارتی و دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ کاندیدی پارێزگاری کەرکوکیان راگەیاند.هەریەکە لە قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، رێککەوتن بۆ دانانی پارێزگاری کردوە و کاندیدی هەردولایان بۆ پارێزگاری کەرکوک ئەندازیار تەیب جەبارە.پێشتر خەندان بڵاویکردبوەوە، پارتی و یەکێتی رێککەوتون ئەندازیار تەیب جەبار بکرێتە پارێزگاری کەرکوک، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر دەیان کاندیدی دیکەی یەکێتی راتکراونەتەوە. تەیب جەبار، بریکاری پێشوتری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان بوە و سەرۆکی پێشوتری کۆمیتەی باڵای یەکێتی ئەندازیاران بوە، هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی لیژنەی باڵای کۆنفرانسی ساڵی 1995ی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوک بوه‌.زانیاری زیاتر...








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending