English | عربي

دووشەممەی داهاتوو مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت


دووشەممەی داهاتوو مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

2019/07/11 | 14:45

(هەواڵ كوردستان)-  

دووشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری ئەمساڵی وەزارەتێک و دوو توێژ دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو 15ی تەمووز مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێ".

هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە گەنجینەی دارایی ئەوەی بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشووە بۆیە مووچەی ئەو وەزارەت و توێژانە خراوەتە ڕۆژی دووشەممە".

لە ڕۆژی 7/7/2019ـەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی 2019 کراوە و هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی و دارایی دابەشکراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending