English | عربي

ئاگر لەگەورەترین پاڵاوگەی عێراق کەوتەوە


ئاگر لەگەورەترین پاڵاوگەی عێراق کەوتەوە

2019/07/11 | 14:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی بچوک لەپاڵاوگەی (شوعەیبە)ی عێراق کەوتەوە کە یەکێکە لەگەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق و پاش ماوەیەکی کەم توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگرێکی بچوک لەپاڵاوگەی (شوعەیبە)ی عێراق کەوتەوە کە یەکێکە لەگەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق و پاش ماوەیەکی کەم توانراوە کۆنترۆڵبکرێت. بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئاگرەکە بەهۆی لێچونی یەکێک لەبۆڕییەکانی ئەو پاڵاوگەیەوە بوە و پاش نیو کاتژمێر توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.پاڵاوگەی شوعەیبە دەکەوێتە باشوری بەسرە و رۆژانە توانای پاڵاوتی 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و پاش هێرشکردنە سەر پاڵاوگەی بێجی لەلایەن داعشەوە حکومەتی عێراق پشتی تەواوەتی بەم پاڵاوگەیە بەستوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending