هەواڵی کوردستان ئێستا

خانەقین؛ لیوای سێی پیشمەرگە روبەڕوی هێرشێكی داعش دەبێتەوە

خانەقین؛ لیوای سێی پیشمەرگە روبەڕوی هێرشێكی داعش دەبێتەوە
خانەقین؛ لیوای سێی پیشمەرگە روبەڕوی هێرشێكی داعش دەبێتەوە

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - نیگار عومەر 

داعش هێرشیكردە سەر لیوای سێی پێشمەرگە لەگوندی دەکەی سەرچەم لەسنوری خانەقین، لە ئەنجامیشدا پێشمەرگەیەک شەهید بو و پێنجی دیكەش برینداربون.

خالید دارا ،بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لەخانەقین بەخەندان- ی ڕەگەیاند، "ئەمشەو چوارشەممە رێكخراوی چەكداری داعش بەهاوەن هێرشیکردوەتە سەر لیوای سێی پیادەی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لەگوندی دەکەی سەرچەم سەر بەقەزای خانەقین، لەئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید  بوە و پێجی دیکەش بریندارە".

ئاماژەی بەوەشكرد "دوێنی شەو داعش هێرشی کردوەتە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی قەرامین نزیک گوندی دەکەی  سەرچەم، لەئەنجامی ئەو هێرشەشدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراوە".

بەگوێرەی وتەكانی خالید دارا، پێكدادان و روبەڕوبونەوە تا ئێستاش لەنێوان ئەو چەكدارانەی داعش و پێشمەرگەدا بەردەوامە.