English | عربي

بەوێنە.. لە ھەولێر کەسێک خۆی کوشت


بەوێنە.. لە ھەولێر کەسێک خۆی کوشت

2019/07/11 | 15:20

(هەواڵ كوردستان)-

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کەسێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر، خۆی کوشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە: "کاتژمێر 7 و 30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە شارۆچکەی (بنەسڵاوە)ی سنووری پارێزگای ھەولێر".

ئاماژە بەوەش دراوە: "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ھاووڵاتییەک بە ناوی (س، س، ا)، تەمەن 36 ساڵ، لەکاتی پاککردنەوەی چەکی تاپر گوللەیەکی بەرکەوتووە و بەوھۆیەوە گیانی لەدەست داوە".

پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کرا، ھەروەھا پەڕاوی ێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending