ئەمریکا.. گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 130 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
دیجیتال میدیای سپیده
لە ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی 752 کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 120 ھەزار و 707 کەس.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی "worldometer" بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٧٥٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٢٠ ھەزار و ٧٠٧ کەس.
ئەمریکا لەسەر ئاستیی جیھان لە ریزبەندی یەکەمدایە لەرووی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا و دوای ئەو بەرازیل دێت و رووسیاش لە ریزبەندی سێیەمی وڵاتاندایە.
ھەروەھا ویلایەتی نیویۆرک بە چەقی قوربانیانی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا دادەنرێت کە زیاتر لە ٤٠٨ ھەزار و ٤٢٦ تووشبوو تیایدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە ٣١ھەزار و ٩٢ نەخۆش دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.