English | عربي

رێککه‌وتنێک لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت


رێککه‌وتنێک لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت

2019/07/11 | 15:50

(هەواڵ كوردستان)- لەبارەی پرسی کەرکووک

ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ نزیکترین کاتدا رێککه‌وتن له‌باره‌ی پرسی که‌رکووکه‌وه‌ ده‌کرێت و پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق لێگه‌یشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ناسر هه‌رکی، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی که‌رکووک به‌رده‌وامه‌ و ئومێده‌وارین له‌ نزیکترین کاتدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بگه‌نه‌ رێککه‌وتن و سوپا و پێشمه‌رگه‌ له‌و باره‌وه‌ لێگه‌یشتن بکه‌ن".

گوتیشی: "چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ کاتێکی نزیکدا ئه‌و رێککه‌وتنه‌ واژۆ بکرێت و ده‌بێت دۆخی که‌رکووک ئاسایی بکرێته‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ش سنووری له‌و ناوچانه‌ بۆ دیاری بکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7/2019، هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر کاندیدکردنی ئەندازیار (تەیب جەبار) بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک رێککەوتن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending