English | عربي

سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان: بۆ پشتیوانی له‌ حكوومه‌ت په‌رله‌مانتارانمان ده‌نگیان به‌ كاندیدانی یه‌كێتی دا


سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان: بۆ پشتیوانی له‌ حكوومه‌ت په‌رله‌مانتارانمان ده‌نگیان به‌ كاندیدانی یه‌كێتی دا

2019/07/11 | 15:50

(هەواڵ كوردستان)- "هیچ بڕیارێكمان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌داوه‌"

ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ی هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌بێت و ڕای گه‌یاند كه‌ بۆ پشتیوانیكردنیان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارانیان ده‌نگیان به‌ كاندیدانی یه‌كێتی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان داوه‌.

حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، وەك یەكێتی ئامادەن بۆ هەر كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكان، له‌نێویشیاندا بزووتنەوەی گۆڕان.

له‌ به‌رامبه‌ردا د.سه‌یوان فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ ئاماده‌كارییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌كردووه‌ و هیچیشی له‌گه‌ڵدا باس نه‌كراوه‌".

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێت، ئه‌وه‌ جڤاته‌كانی گۆڕان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و گۆڕانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ قسه‌ی خۆی ده‌بێت.

له‌باره‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانیشیان به‌ كاندیدانی یه‌كێتی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان بۆ (باسنیوز) رای گه‌یاند: "ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان بۆ به‌ربژێره‌كانی یه‌كێتی رێككه‌وتن نه‌بووه‌، به‌ڵكوو وه‌ك پشتیوانییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گۆڕان بووه‌ بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending