هەواڵی کوردستان ئێستا

حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانی توركیا ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌

حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانی توركیا ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌
حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانی توركیا ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌‌

2020-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌كات بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم، ده‌شڵێت، پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان چۆڵ بكات

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم  له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: حكومه تى هه ريمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.
ده‌شڵێت: داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه رى خاك و نيشتيمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە کەس وکاری قوربانیان كرد و هیواى چاکبونەوەشی بۆ برینداران خواست.