حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی توركیا ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یێندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌كات بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم، ده‌شڵێت، پێویسته په‌كه‌كه ناوچه سنوریه‌كان چۆڵ بكات
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: حكومه تى هه ريمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.
ده‌شڵێت: داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه رى خاك و نيشتيمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆتای ڕاگهیهندراوهكهدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە کەس وکاری قوربانیان كرد و هیواى چاکبونەوەشی بۆ برینداران خواست.