English | عربي

بەوێنە.. رۆژنامەیەکی بەریتانی ناوازەترین یاریگاكانی جیهانی دەست نیشان كرد


بەوێنە.. رۆژنامەیەکی بەریتانی ناوازەترین یاریگاكانی جیهانی دەست نیشان كرد

2019/07/11 | 17:25

(هەواڵ كوردستان)-  

رۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی ناوازەترین یاریگاكانی جیهان بەوێنە دیاریكردووە و نووسیویەتی: "هەشت یاریگا هەن لە جیهاندا كە ئێستا بەهۆی جوانی دیزایین و سروشتی شوێنەكانیان بە ناوازەترین یاریگای جیهان ناسراون".

یاریگاکانیش ئەمانەن: 1- ئەدیداس لە تۆكیۆ، لە سەر باڵەخانەیەكی بەرز لە شاری توكیۆ دروست كراوە، نرخی هەر یاییەك لەم یارییە 50 دۆلاری ئەمریكییە بۆ هەر كاتژمێرێك.

2- مارینا بای لە سەنگافۆرا، ئەم یاریگایە لە كەناراوەكانی ڕووباری مارینا لە سەنگافۆرا دروست كراوە.

3- یاریگای ستاد هینینغسفور لە گوندێكی بچووكی وڵاتی نەرویج دروست كراوە ژمارەی دانیشتووانەكەی 500 كەس دەبن.

4- فیكتۆریا، لە یەكێك گەرووەكانی وڵاتی ئیسپانیا دروست كراوە.

5- ستاد فاو، ئەم یاریگای لە دورگەی فارو دروست كراوە كە دوورگەیەكە ژمارەی دانیشتووانەكەی 700 كەس دەبن.

6- ئوتمار هیتزفیلد لە سویسرا، لەسەر یەكێك لە شوێنە بەرزەكانی وڵاتی سویسرا دروست كراوە.

7- ئیستاد تاسیلك، گرینلاند، ئەم یاریگایە لە ساڵی 1960 دروست كراوە، هەروەها بووەتە شوێنێكی گەشت و گوزاری لەناوچەكە.

8- هاستاینسفولر دەكەوێتە دوورگەی هاستاینسفولر لە ئایسلەندا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending