English | عربي

گەنجێكی شاری هەولێر ستایلی EDM لەناو هونەری كوردی بەكاردەهێنێت


گەنجێكی شاری هەولێر ستایلی EDM لەناو هونەری كوردی بەكاردەهێنێت

2019/07/11 | 17:25

(هەواڵ كوردستان)-  

سامان بلباس گەنجێكی شاری هەولێرە و ماوەیەكی كەمی دەستی بە كاری هونەریی كردووە ئەو ستایلەی كە هەڵی بژاردووە ستایلێكی نامۆیە لەناو هونەری كوردیدا، كە پێی دەگوتریت (EDM) واتە موزیكی دانسی ئەلیكترۆنی.

(سامان بلباس) ڕایگەیاند: "بۆیە ئەو ستایلەم هەڵبژارد تا لە ڕێگایەوە موزیكی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی تێكەڵ بكەم، لەلایەك دەمەوێ موزیكی ڕ‌ۆژئاوایی بە كۆمەڵگاكەمان بناسێنم لەلایەیەكی دیكەش دەمەوێ موزیكی میلەتەكەم بە دەرەوە بناسێنم، هەسیتشم كردووە كە ئەم ستایلە پێشوازییەكی زۆری لێ دەكرێت لەلایەن گەنجانی وڵاتەكەمەوە".

گوتیشی: "لە ئێستادا چەند پرۆژەیەكی جوراجۆری هونەریم لە بەر دەست دایە، لەگەڵ چەند هونەرمەندی بیانی و ناوخۆیی لە سەرهێڵم تا چەند كارێكی هونەری بە ئەنجام بگەیەنم هەروها لەگەڵ ڕادیۆی xfm بە نیازی بە ئەنجام گەیاندنی چەند كارێكی ئۆرجناڵین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending