English | عربي

بە ڤیدیۆ..بزوێنەری فڕۆكەیەك لە ناوەڕاستی گەشتكردندا گڕدەگرێت


بە ڤیدیۆ..بزوێنەری فڕۆكەیەك لە ناوەڕاستی گەشتكردندا گڕدەگرێت

2019/07/11 | 18:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لە گرتە ڤیدیۆیەكدا، ساتی گڕگرتنی یەكێك لە بزوێنەرەكانی فڕۆكەیەك تۆماركراوە، روداوەكە بوەتە هۆی ئەوەی فڕۆكەوانەكە بە ناچاری بنیشێتەوە.بەپێی زانیاریەكان، دوای ئەوەی ئەو فڕۆكەیە كە ماوەی 32 ساڵە كاردەكات لە شاری ئاتلانتا سەر بە ویلایەتی جۆرجیا دەستیكردوە بە گەشتەكەی بەرەو شاری تیمور لە ویلایەتی ماریلاند، لە ناوەڕاستی گەشتەكەدا یەكێك لە سەرنشینەكان هەستیكردوە بزوێنەری فڕۆكەكە كێشەی تێدایە.

یەكێك لە سەرنشینەكان تێبینی گڕگرتنی بزوێنەرەكەی كردوە

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو روداوە ئێوارەی سێشەممەی رابردود 9ی تەمموز رویداوە، كە پاش تێپەڕینی كاتژمێرێك بەسەر دەستپێكردنی گەشتەكە، یەكێك لە سەرنشینەكان بینیویەتی كە سلیندەری بزوێنەرەكە بچڕاوە و سەرنشینەكانی دیكەش رایانگەیاندوە گوێبیستی دەنگێكی گەورە بون و دوكەڵیش لە بزوێنەرەكەوە بەرزبوەتەوە.

سلیندەری بزوێنەرەكە بچڕاوە

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا كە لە سەرنشینێكی ناو فڕۆكەكە تۆماریكردوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە دەردەكەوێت، كە سلیندەری بزوێنەرێكی فڕۆكەكە بچڕاوە و دەستبەجێ گڕیگرتوە.

سەرجەم سەرنشینەكان بێ زیان بون

ئەو روداوە بوەتە هۆی ئەوەی فڕۆكەوانەكە لە دەستبەجێ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دۆرهام لە ویلایەتی كارۆلاینای باكور فڕۆكەكە بنیشێنێتەوە، دواتریش راگەیەندراوە، سەرجەم 148 سەرنشینەكەی ناو ئەو فڕۆكەیە هیچ زیانێكیان بەرنەكەوتوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending