English | عربي

کونسوڵخانەی تورکیا ڕاگەیەندراوێک لە ساڵیادی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بڵاودەکاتەوە


کونسوڵخانەی تورکیا ڕاگەیەندراوێک لە ساڵیادی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بڵاودەکاتەوە

2019/07/11 | 19:10

(هەواڵ كوردستان)-

لە ساڵیادی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦ کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێ"گه‌لی توركیا به‌ یه‌ك دڵ و به‌ یه‌ك هێز كه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌م كوده‌تا ناپاكه‌ بووه‌وه‌".

 

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە

 

یادی شه‌هیدانی 15-ی ته‌ممووز به‌رز راده‌گرین

گه‌لی توركیا رێگری له‌و كوده‌تا ناپاكه‌ شكستخواردوه كرد كه‌ له‌ شه‌وی 15-ی ته‌ممووزی 2016 له‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ ئه‌نجام درا.

لە کاتی بەرگری کردن لە بەرامبەر ئەو هێرشە تیرۆرستییانە، ٢٥١ هاووڵاتیمان شەهید بوون و زیاد لە ٢ هەزار هاووڵاتیمان بریندار بوون.

گه‌لی توركیا به‌ یه‌ك دڵ و به‌ یه‌ك هێز كه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌م كوده‌تا ناپاكه‌ بووه‌وه‌، نیشانی دا كه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ تاریكانه‌ هه‌رگیز به‌ ئامانجه‌ پیسه‌كانیان ناگه‌ن.

ئیرادەی گەلەکەمان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆڕە خیانەتکارەدا سه‌ركه‌وت.

رووداوه‌كانمان له‌یاد نه‌كرد و له‌یادی ناكه‌ین و ناشهێڵین له‌یاد بكرێت.

جارێكی دیكه‌ به‌ ره‌حمه‌ته‌وه‌ یادی ئه‌و شه‌هیده‌ ئازیزانه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ دیموكراسی و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان قارەمانانەگیانیان فیدا كرد، پێزانینیش ئاراسته‌ی برینداره‌كانمان ده‌كه‌ین.

کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى تورکیا له‌ هه‌ولێر








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending