English | عربي

ئالوگۆڕی پۆستەکانی سێ وەزارەت بەڕێوەچوو


ئالوگۆڕی پۆستەکانی سێ وەزارەت بەڕێوەچوو

2019/07/11 | 19:10

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ڕێنمایی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەت، لە کەشێکی دۆستانەدا پرۆسەی ئالوگۆڕی پۆستی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا بەڕێوەچوو.

ئاوات شێخ جەناب پۆستی وەزیری دارایی لەگەڵ رێباز حەملان، کەمال موسلیم پۆستی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ عەلی سندی، دارا رەشید پۆستی وەزارەتی پلاندانانی لەگەڵ عەلی سندی ئالوگۆڕ کرد.

لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەشدا، وێڕای سوپاسکردنی وەزیرانی پێشوو، جەخت کرایەوە لەسەر پێکەوە کاركردن و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەرچی زیاتری خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان.

پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لێژنەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، کە پێک هاتبوو لە شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.

بڕیارە پرۆسەی ئالوگۆڕکردنی پۆستی وەزارەتەکانی تریش تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم وەزارەتەکان ئەنجام بدرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending