English | عربي

هەرێمی كوردستان... مۆزەخانەیەک بۆ پاراستنی دەستنووسە مێژووییەکان دەکرێتەوە


هەرێمی كوردستان... مۆزەخانەیەک بۆ پاراستنی دەستنووسە مێژووییەکان دەکرێتەوە

2019/07/11 | 19:40

(هەواڵ كوردستان)-

شوێنەوارناسێکی دەڤەری ڕاپەڕین رایگەیاند چەندین دەستنووسی مێژوویی بابەتە جۆراوجۆرەکانی سنوورەکەی کۆکردووەتەوە و لە ھەوڵی کردنەوەی مۆزەخانەیەکدایە بۆ پاراستنیان.

مەلا سمایلی نورەدینی شوێنەوارناسی دیاری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە سەدەی ڕابردووەوە، پێش ئەوەی حکوومەتی ئەوسای عێراق دەست بە ڕاگواستنی گوندەکانی کوردستان و نیشتەجێکردنیان لە ئۆردوگا زۆرەملێکان بکات، لە ھەموو شار و ناوچەکان کەسانێک ھەڵدەستان بە کڕینی دەستنووسە مێژووییەکان، بە تایبەت لەلای مامۆستایانی ئاینی و فرۆشتنەوەیان بە حکومەتی عێراقی، بە جۆرێک دواتر مۆزەخانەیەک بەو دەستنووسانە لە بەغدا کرایەوە.

گوتیشی ئەو دەستنووسانە ھەیانە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە ھەزار ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە.

باسی لەوەش کرد كە وەک ھەستکردنێک بە گرنگی ئەو بابەتە و لە پێناو پاراستن و مانەوەیاندا، ھەستاوە بە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو دەستنووسە مێژووییانە کە بە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی و تورکی بۆ بواری بابەتەکانی سەنەد، گرێبەستی ھاوسەرگیری، وەسیەتنامە، ھۆنراوە، شەرع، کڕین و فرۆشتن و چەند بوارێکی دی نووسراون.

ئەو شوێنەوارناسە داوای لە ھاووڵاتیانی سنوورەکەی کردووە ھەر کەسێک دەستنوسێكی کۆنی لابێت، وێنەیەکی پێبدات بۆ ئەوەی لە کردنەوەی مۆزەخانەیەکی پاراستنی ئەو دەستنووسانە کە لە ھەوڵی کردنەوەیدایە، بیانپارێزێ.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending