English | عربي

سەرۆک وەزیرانی لوبنان پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات


سەرۆک وەزیرانی لوبنان پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

2019/07/11 | 19:40

(هەواڵ كوردستان)-  

سەرۆک وەزیرانی لوبنان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان لوبنان و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

پێنجشەممە 11/7/2019، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک وەزیرانی لوبنان وێڕای پیرۆزبایی، ئومێدی سەرکەرتنی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست.

هاوکات جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان کردەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending