هەواڵی کوردستان ئێستا

بەهۆی ئەوەی سەرۆكی وڵاتانی ناتۆ گاڵتەی پێدەكەنڤیدیۆ..دۆناڵد ترەمپ، لوتكەی ناتۆ جێدەهێڵێت و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیش هەڵدەوەشێنێتەوە

بەهۆی ئەوەی سەرۆكی وڵاتانی ناتۆ گاڵتەی پێدەكەنڤیدیۆ..دۆناڵد ترەمپ، لوتكەی ناتۆ جێدەهێڵێت و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیش هەڵدەوەشێنێتەوە
بەهۆی ئەوەی سەرۆكی وڵاتانی ناتۆ گاڵتەی پێدەكەنڤیدیۆ..دۆناڵد ترەمپ، لوتكەی ناتۆ جێدەهێڵێت و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیش هەڵدەوەشێنێتەوە

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

پاش ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبوەوە تێیدا سەرۆكی وڵاتانی ناتۆ بە شێوەیەكی گاڵتەئامێز باسی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان و سەرۆكی فڕەنسا دەكەن، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان زو كۆبونەوەی لوتكەی ناتۆی جێهێشت و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشی هەڵوەشاندەوە.

دوێنێ سێشەممە، لەمیانی بەڕێوەچونی كۆبونەوەی لوتكەی ناتۆ-دا، هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنسا كۆبوەنەوەیەكی دوقۆڵیان ئەنجامدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامێكی ماكرۆن ترەمپ-ی توشی حاڵەتێكی شەرمئامێز كرد.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا، ترەمپ بە ماكرۆن دەڵێت " چەكداری داعشی جوانت دەوێت؟ چەندتان دەوێت دەتوانن بیبەن"، دواتر دەستبەجێ ماكرۆن وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "با جددی بین"، ئەو وەڵامەی ماكرۆن دۆخێكی نامۆی بۆ ترەمپ دروستكرد و سەرۆكی وڵاتانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بە گاڵتەئامێزییەوە باسیان لەو دیمەنە كرد.

دوای ئەوەی ترەمپ ئەو گرتە ڤیدیۆییەی سەرۆكی هەریەك لە وڵاتانی كەنەدا، بریتانیا و فڕەنسا دەبینێت كە بە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی لەگەڵ ماكرۆندا ئەنجامیداوە پێدەكەنن، جەستن ترودۆ-ی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بە "دوڕو" ناودەبات و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەڵدەوەشێنێتەوە، هاوكات بەخێرایی كۆبونەوەی لوتكەی ناتۆ جێدەهێڵێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا، ترەمپ سەبارەت بە ترودۆ وتیشی "كەسێكی باشە بەڵام بڕی لەسەدا دو نابەخشێتە هاوپەیمانیەتی ناتۆ، لەكاتێكدا كەنەدا پارەی هەیە و دەتوانێت ئەو پارەیە بدات".

سەبارەت بە لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤای كوردستان، لەمدواییەدا ناكۆكییەكی توند كەوتوەتە نێوان سەرۆكی فڕەنسا و رەجەب تەییب ئەرۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی ماكرۆن و ترەمپ-یش سەبارەت بەو دۆخە ناكۆكی بكەوێتە گوفتاریان.

Ref8yQigE5Y