English | عربي

بەهۆی ئەوەی نانی نەخواردوەبەوێنە.. باوكێك بە شێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجەی منداڵەكەی دەدات


بەهۆی ئەوەی نانی نەخواردوەبەوێنە.. باوكێك بە شێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجەی منداڵەكەی دەدات

2019/07/11 | 19:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لە شارێكی عێراق، بەهۆی ئەوەی نانی ئێوارەی نەخواردوە باوكێك بە شێوەیەكی دڕندانە ئازاری منداڵەكەی داوە.

جێنیشانەی خوێن بە جەستەی منداڵەكەوە دیارە

راگەیاندنەكانی ناوخۆی عێراق وێنەی منداڵێكیان بڵاوكردوەتەوە، كە لە لایەن باوكیەوە بە شێوەیەكی دڕندانە ئەشكەنجەی منداڵەكەی داوە و جێنیشانەی لێدان و ئەشكەنجە و تەنانەت خوێنیش بە جەستەی منداڵەكەوە دیارە.

هۆكارەكەی بێبنەما و بەهانەیە

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو روداوە لە بەغدا-ی پایتەختی عێراق رویداوە و هۆكارەكەشی بێبنەما و بەهانەیە، چونكە باوكی ئەو منداڵ بەهۆی ئەوەی منداڵەكەی رەتیكردوەتەوە نانی ئێوارە بخوات، بەو شێوەیە ئەشكەنجەی داوە.

دۆسیەیەك لەدژی باوكی منداڵەكە دەكرێتەوە

وەزیری كار لە بەغدا سەبارەت بەو روداوە رایگەیاندوە "ئەو باوكەی ئەو كارە دڕندانەیەی ئەنجامداوە لە ئێستادا دەستبەسەرە و دۆسیەیەكیش لە دژی دەكرێتەوە، چونكە لەسەرەتادا ئەو تاوانەی لەیاسا شاردوەتەوە".

پۆلیسی بەغدا رایگەیاندوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵێكمان پێگەیشتوە كە لە نەخۆشخانەی ئەلحەكیم لە بەغدا منداڵێك خەوێندراوە كە جێنیشانەی ئەشكەنجەیەكی زۆر بە جەستەیەوە هەیە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیس چونەتە ئەو نەخۆشخانەیە و بۆیان دەركەوتوە كە ئەو منداڵە لە لایەن باوكیەوە ئەشكەنجەدراوە".راشیگەیاندوە " دواتر باوكی منداڵەكە، كە گەنجە و تەنها ئەو منداڵەی هەیە، دەستگیركراوە و وتەی لێوەرگیراوە، لە ئێستاشدا رێكاری یاسایی لەوبارەیەوە بەردەوامی هەیە".

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/16117201966317657_623275521497973_186520040139390976_n







نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending