English | عربي

ھەرێمی کوردستان و ئامەد لەسەر ئالوگۆڕی گەشتیاران ڕێککەوتن


ھەرێمی کوردستان و ئامەد لەسەر ئالوگۆڕی گەشتیاران ڕێککەوتن

2019/07/11 | 20:15

(هەواڵ كوردستان)-

لە میانی کۆڕبەندی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ئامەدی باكووری كوردستاندا، لەسەر ئالوگۆڕی گەشتیاران ڕێککەوتن كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە، لە میانی سەردانێکی شاندێکی ھەرێمی کوردستان کە لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و کۆمپانیای گەشتیاری پێک ھاتبوون بۆ شاری ئامەد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیا و ھوتێلەکانی ئەو شارە، کۆڕبەندێکیان ساز کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کۆڕبەندەكە ماوەی سێ ڕۆژی خایاندووە و لە ئەنجامدا رێکكەوتن کە لە ماوەیەکی نزیکدا چەند ژمارەیەک پاس لە ئامەد و ژمارەیەک پاسیش لە ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل ئالوگۆری گەشتیارەکانی یەکتری بکەن.

دەستەی گەشتوگوزار ئاماژە بەوەش دەکات کە کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە گەشتیاری ھەردوولا لەمیانی سەردانیکردندا، سوودیان بۆ ھەردوولا ھەبێ، ھاوکات لە بۆنە گەشتیارییەکانی ھەردوولادا، بەشداری کارا بکرێت، لە پێشەنگا و کۆڕبەند و بۆنە گەشتیارییەکانی دیکەدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending