English | عربي

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە


مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

2019/07/11 | 21:20

(هەواڵ كوردستان)-  

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەیدا ڕایگەیاندووە، "بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم".

دەشڵێت: "ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن".

دەقی پەیامەکە:

پەيامێکی هاوخەمى له سەرۆکی حكوومەتى هەرێمی كوردستان

بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.

ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.

مه سرور بارزانى سه رۆکی ئه نجومه نى وه زيرانى هه رێمى كوردستان11/7/2019








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending