English | عربي

هۆکاری گەڕانەوەی پارەی زۆری پێوەرەکانی ئاو بۆ بەشێک لە هاووڵاتیان ئاشکرا دەکرێ


هۆکاری گەڕانەوەی پارەی زۆری پێوەرەکانی ئاو بۆ بەشێک لە هاووڵاتیان ئاشکرا دەکرێ

2019/07/11 | 21:50

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، کە بەستنی پێوەری میکانیکی ئاوی ماڵان لە دەڤەری ڕاپەڕین بەردەوامی هەیە و پێویستە هاووڵاتیان پێیەوە پابەند بن هەروەها هۆکاری گەڕانەوەی پارەی زۆری پێوەرەکانی ئاو بۆ بەشێک هاووڵاتیانی سنوورەکە ئاشکرا دەکا.

کەریم مەحموود، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێویستە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان هاووڵاتیان پێوەری ئاو ببەستن و پابەندبن بە بڕیارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار و بەرێوەبەرایەتى گشتى ئاو و ئاوەرۆ".

 

گوتیشی: " وەک بەرێوەبەرایەتى ئاوى راپەرین ئەم پرۆسەیە بە گرنگ دەزانین لە سنوورەکەدا و دەبێت جێ بەجێ بکرێت و هاووڵاتیان پابەندبن پێوەى، ئەمەش لە پێناو رێگرى کردن لە بەفیرۆدانى ئاوى خواردنەوە لە کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە فیرۆ دەدرێت ".

 

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو " گرفتى خوێندنەوەى پارەى زۆرى هاووڵاتیان ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتى ئاوى راپەرین مەیدانی سەردانى زۆرێک لەو ماڵانەمان کردووە کە پارەى ئاویان زۆر بۆ هاتووەتەوە لە رێگەى پێوەری ئاو دەرکەوت خۆیان پێوەرەکەیان دەستکارى کردووە و لێیان کردووەتەوە و دواتر بە پێچەوانەوە بەستراوەتەوە بەمەش خوێندنەوەى پێوەرەکە لە ژمارەى بچووکەوە بۆتە ژمارەى گەورە بەمەش رێژى پارەى داواکراو زیادى کردووە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending