English | عربي

حەسەن كەعبی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی كرد


حەسەن كەعبی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی كرد

2019/07/11 | 21:50

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەسەن كەریم كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی كرد بە بۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

كەعبی لە پەیامەكەیدا دەڵێ جەنابی ڕێزدار سەرۆك وەزیران، هەزار جار پیرۆز بێت وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن حكوومەتەكەتەوە، هیوای سەركەوتن بۆ جەنابت و حكوومەتەكەت دەخوازین، بەختەوەری و ئومێدیش بۆ گەلی كوردستان.

دوێنێ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان متمانەی پەرلەمانی كوردستانی وەرگرت و كابینەكەی دەستبەكار بوو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending