English | عربي

مەسرور بارزانی راگەیەندراوێكی لەسەر تەقینەوەكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاوكردەوە


مەسرور بارزانی راگەیەندراوێكی لەسەر تەقینەوەكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاوكردەوە

2019/07/11 | 21:50

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-مەسرور بارزانی سەرۆكی، حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بەبۆنەی تەقینەوەكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاوكردەوە.مەسرور بارزانی رایگەیاند،"ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن".دەقی پەیامەكە: پەيامێکی هاوخەمى له سەرۆکی حكوومەتى هەرێمی كوردستانبە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.مه سرور بارزانى سه رۆکی ئه نجومه نى وه زيرانى هه رێمى كوردستان11/7/2019








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending