English | عربي

ئاكشەنەر: ئەردۆغان هەموو شتێك دەكات بۆ ڕێگریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە


ئاكشەنەر: ئەردۆغان هەموو شتێك دەكات بۆ ڕێگریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە

2019/07/11 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)-

مەراڵ ئاكشەنەر سەرۆكی پارتی باش لە توركیا، كە توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بەربەستی هەڵبژاردن بشكێنێ و ١١٪ی دەنگەكانی هێنا، پێیوایە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا هەموو هەوڵێك دەدات تا توركیا نەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، چونكە دەزانێت لە هەڵبژاردندا سەركەوتوو نابێت و دەدۆڕێت.

ئاكشەنەر لەناو پەرلەمانی توركیا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا، لەوێدا لەبارەی ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆچوونی خۆی دەربڕی.

ئاكشەنەر گوتی "ئەوەندەی من ئەردۆغان بناسم، هەموو هەوڵێك دەدات تا توركیا نەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە.

ئیستەنبۆڵی بە جیاوازی ٨١٤ هەزار دەنگ دۆڕاند، بۆیە دەزانێت كە جەماوەری لێ بووەتەوە و هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی ئەو نابێت.

ئێمەش وەكو جەهەپە و پارتی باش لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە نین لە توركیا، بەڵام ئەمەش بەستراوەتەوە بەو دوو پارتە تازەیەی لە لایەن ئەحمەد داودئۆغلو و عەلی باباجان دادەمەزرێت".

ئاكشەنەر لەبارەی ئەو دوو پارتە تازەیەی لەلایەن باباجان و داودئۆغلو دروست دەبێت بۆچوونی خۆی دەربری و ئاماژەی دا، بۆ توركیا باش دەبێت و جێی دڵخۆشیە، هەروەها جیاوازی رەنگەكانی لەرووی سیاسییەوە بۆ توركیا بە گرنگ وەسف كرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending