English | عربي

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

2019/07/11 | 23:30

(هەواڵ كوردستان)- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و گوتیشی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرەوام دەبێت.

کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە کە مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌ واشنتنی پایته‌خت له‌ وه‌ڵامی په‌یامنێری کەناڵەکەدا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند" په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

ئۆرتاگۆس راشیگه‌یاند، سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و چاكسازی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه‌ و به‌ باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدش، دڵخۆشن.

 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی له‌ به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند"وه‌ك دوو هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending